حوزه‌یران 19, 2021 20:02 Asia/Tehran
  • به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی کرد.

 

 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی کرد، به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران  و رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ عێراق چاومان له‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی باش و تۆکمه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌ل و وڵاتی ئێراندا هه‌بێت که‌ چه‌نده‌ها رایه‌ڵه‌ی شارستانی و رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نی مێژویی به‌یه‌که‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه‌.

 

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پیرۆزبایی له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی کرد به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و رایگه‌یاند، کۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێکی باڵای هه‌بووه‌ له‌ یارمه‌تیدانی عێراق له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستان و ئه‌و لێکه‌وتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌مان ده‌که‌ن.

سەرپەیڤ