کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرامبەربە ھێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398411-کاردانەوەی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_بەرامبەربە_ھێرشی_سەر_بنکەکانی_ئەمریکا
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتەگەلێکی تونددا بەرامبەر بە ھێرشی موشەکی و خۆفڕ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی پیشان داو وتی: دوژمنان لەڕادەبەدەر پڕکێش بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2021 05:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرامبەربە ھێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتەگەلێکی تونددا بەرامبەر بە ھێرشی موشەکی و خۆفڕ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی پیشان داو وتی: دوژمنان لەڕادەبەدەر پڕکێش بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراێ وتی: جارێکی تر دوژمنانی عێراق پڕکێشیی خۆیانیان بەردەوام کردو بە ھێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی ھەولێرو عەین ئەسەدی سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق و بەرلەوەش ھێرش کردنەسەر بنکەو نووسینگەکانی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی کە لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە داکۆکییان لێ دەکرێت،  ئاسایشت و سەروەریی وڵات و تەندروستیی شارومەندانیان کردە ئامانج.

سەرتیپ «یەحیا ڕەسوڵ» وتیشی: دیارە ئەمە پێشێلکردنی ئاشکرای ھەموو یاساوڕێساکان و دەست درێژی بۆ سەر جێ و شوێنی دەوڵەت و داب و نەریتە نێونەتەوەییەکانە.

وتەبێژی «کازمی» وتیشی: دەوڵەتی عێراق ھاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی ئەم ھێرشە تاوانکارانەیە جەخت لە پەیگەڕ کردن و بەدواداچوونی پێشێلکارانی یاساو دامەزراندنەوەی ئاسایشت لە ئاراستەی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنێکی دادگەرانەو ڕێک و پێک دەکات.