ته‌مووز 13, 2021 07:29 Asia/Tehran
  • خاپوور کرانی سێ مۆڵگەو بنکەیەکی تیرۆریستانی داعش لە باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی سێ شەممە باسی خاپورکرانی سێ مۆڵگەو بنکەیەکی تیرۆریستیی داعشیان کرد لە پارێزگای کەرکوک لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند: ئەم سێ مۆڵگەو ھەروەھا بنکەی تیرۆریستانی داعش لە میانەی ھەڵمەتێکی ھێزەکانی عێراق لە ناوچەی «ئەلڕەشاد» لە پارێزگای کەرکوک خاپوور کراون.

بە قسەی سەرچاوە عێراقییەکان، ھەڵمەتی ھێزەکانی ئەم وڵاتە لەم ناوچەیەدا ھەروا بەردەوامە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێڕاق دا تەواو بوو. 

سەرپەیڤ