ته‌مووز 27, 2021 16:32 Asia/Tehran
  • جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر گرینگایەتیی وتووێژی بەغدا_واشێنگتۆن لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی

سەرۆک کۆماری عێراق دەرەنجامی وتووێژەکانی بەغدا_واشێنگتۆنی سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئاراستەی پاوەجێیی و ھێزمەند کرانی سەروەری و دەستەڵاتی وڵات بە گرینگ زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دەرەنجامی وتووێژەکانی ئەم دواییەی نێوان «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: دەرەنجامی ئەو وتووێژانە بەرھەمی ھەوڵی ماندوویی نەناسانەی دەوڵەت بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» و پشتگریی کۆتلە نیشتیمانییەکان بە گەڕانەوە بۆ مەرجەعییەتی وڵاتە.

«بەرھەم ساڵح» لە پەیامەکەی دا وتیشی: بەرژەوەندییەکانی عێراق وا ھەڵدەگرێ کە دامەزراوە دەوڵەتییەکان ھێزمەند بکرێن و لە یسەروەری و دەستەڵات و بڕیاری سەربەخۆی نیشتیمانی پشتگری بکرێت.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی سێ شەممە لەگەڵ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیداری کردو سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان وتووێژی کرد و لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە ٣١ی دیسامبەردا پێی داگرت.

لە کۆتایی دانیشتانەکەش دا «بایدێن»و«کازمی» باسی ڕێککەوتن بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیان کردو لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: واشێنگتۆن و بەغدا لە سەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ھەتا کۆتایی ئەمساڵی ٢٠٢١ ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق کۆتایی پێ بێت.

سەرپەیڤ