ته‌مووز 29, 2021 07:23 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەو لەنێو برانی چوار حەشارگەی داعش لە باکووری عێراق

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دۆزینەوەو لەنێو بردنی چوار حەشارگەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لە پارێزگای «سەلاحەددین» لە باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم «ئەحمەد جاسم ئەلئامرلی» فەرماندەری لەشکری ٥٢ی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: ئەم چوار حەشارگەیەی تیرۆریستانی داعش لە ڕەوتی دووھەمین ئۆپزلاسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیەو سوپای عێراق لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «سەلاحەددین» دۆزرایەوەو لەنێو برا.

ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق و سوپای ئەم وڵاتە لە ڕۆژی سێ شەممەوە ئۆپزاسیۆنێکی ھاوبەشیان بە مەبەستی چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت لە پارێزگاکانی «کەرکوک» و «سەلاحەددین» لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە. ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێڕاق دا تەواو بوو. 

حەشدی شەعبیی داگری تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دا دوای ئەوەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بڕێک لە ناوچەو شارەکانی عێراقی داگیر کرد بە پێی فەتوای «ئایەتوڵڵا سەییدعەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق و هاوکات لەگەڵ کەوتنی شاری موسڵ لە دەهەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٤ دا پێکھات و لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی عێراق برایە ژێر دەستەڵاتی سەرکردایەتی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتەوە.

سەرپەیڤ