ته‌مووز 31, 2021 22:19 Asia/Tehran
  • فواد حسێن: بەرهەم ساڵح لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی تاران دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کرد کە عێراق گفتوگۆگەلێکی ڕوونی لەگەڵ ئێران هەیە و بە گۆڕانکاری سیاسی لە ئێران دانوستانی نوێ لە نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە جەختی کرد کە حکومەتی عێراق ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەن و گرووپە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆرە و گوتیشی درێژەی ئەم دۆخەی ئێستا کە لەلایەکەوە حکومەت بێت و لەلایەکی ترەوە گرووپ و هێزەکانی دەرەوەی حکومەت بۆ خۆیان کار بکەن کێشە و پرسەکان دەگاتە قۆناغێکی مەترسیدار.

ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی هێزە بیانییەکان لە ئەم نێوانەدا وتی کە بەغدا لەگەڵ هێزە بیانییەکانیش گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی هەیە و لەگەڵیان سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەم دۆخە قسە دەکات.

گوتیشی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێک بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح سەردانی تاران دەکات و جەختی کرد کە لەو سەفەرەدا پرسی نێوان دوو لایەن تاووتوێ دەکرێت.

فواد حسێن سەبارەت بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران دوای گۆڕینی سەرۆک کۆماری ئێرانیش وتی : هێشتا کاتی ئەو سەفەرە دیاری نەکراوە و سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشت کراوە و ئەو دوای پێکهێنانی کابینەی نوێ لە ئێران ئەو سەفەرە ئەنجام دەدات.

 

سەرپەیڤ