ئاب 06, 2021 07:17 Asia/Tehran
  • ڕێزنانی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پلەی بەرزی ئیمام خومەینی(رە)

«سەیید عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق کە بۆ بەشداری کردنی لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەردانی تارانی کردووە، بە ئامادە بوون لە گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) لە پلەی بەرزی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «سەیید عەممار حەکیم» لە گڵکۆی پاکی  ئیمام خومەینی(رە) بە دادانی فاتێحا، لە یادو بیرەوەرییەکانی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێزی گرت.

«سەیید عەممار حەکیم» ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی کۆماری تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەرپا کرا، بەشداریی کرد.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی ھەروەھا لە ھەمان ڕۆژدا لە تاران چاوی کەوت بە «عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری کەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی و وتووێژی لەگەڵدا کرد.

جێگای ئاماژەیە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و کۆمەڵێکی تر لە کاربەدەستان و کەسایەتییە ناودارەکانی ئەم وڵاتەش لەوانە «فالیح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق،و «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی» بەشدارییان کرد.

ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وەکو ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی کاربەدەستان و کەسایەتییە حکومەتی و لەشکرییەکان و ھەروەھا میوانانی ١١٥ وڵات لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ