ئاب 27, 2021 15:24 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح:کۆبوونەوەکانی بەغدا یارمەتیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزیی ناوچەکە دەدات

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد:کۆبوونەوەکانی بەغدا یارمەتیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزیی و قەیرانی ناوچەکە دەدات و ھۆکارێکی گرینگ دەبێت بۆ داکۆکی لە ڕەوتی وتووێژی کاراو ئەرێنی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی مەوازین نیوز، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاندێکی میدیا عەرەبی و بیانییەکان لە بەغدا وتی: ناوچەکە پێویستی بە میکانیزمێکی تازەی ھاوکارییە لە سەر بنەمای ئاسایشتی ھاوبەش و پەیوەندیی بەرامبەری ئابووری و ئاسایشت و سەقامی عێراق فەکتەرێکی پێویستە بۆ دەست ڕاگەییشتن بە وەھا ئامانجێک.

وتیشی: عێراق لە مێژە بە دەست قەیران و بەڵای سەرچاوە گرتوو لە شەڕو ملھوڕی و تیرۆریزم داماوەو گۆڕەپانی تۆڵەسەندنەوەی خەڵکانی تر بووە کە لە ئەنجلمی دا تەواوی ناوچەکە کەوتووەتە بن کاریگەرییەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشی کرد: کاتی ئەوە گەییشتووە کە بۆ پتەوکردنەوەی کۆڵەکەکانی سەقامی ناوچەیی بە چڕ بوونەوە لە سەر ئەو خاڵە ھاوبەشە زۆرانەی کە وڵاتانی ناوچەکەی لێک نزیک کردووەتەوە و بەرنگار بوونەوەی ئەو گرفتە ھاوبەشانەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە، ھەوڵ بدەین.

بەرھەم ساڵح بە دەربڕینی ئەمەی کە سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا بە بێ چارەسەریی قەیرانی سووریاو بەرنگار بوونەوەی بەردەوامیی مۆڵ درانی تاقمە تیرۆریستەکان مسۆگەر نابێت، وتیشی: کۆبوونەوەکانی ھاریکاری و ھاوبەشیی بەغدا یارمەتیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزیی و قەیرانی ناوچەکە دەدات و بەشداریی بەربڵاو لەم کۆبوونەوەیەدا نیشانەی گرینگی دان بە غێراق و  ھۆگریی بە دابین کرانی ئاسایشت و سەقام لەم وڵاتەیە.

بەغدا بڕیارە سبەینێ ٢٨ی ئوت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٠ەوە ھەتا ئێستا کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی نزیکەی ١٠ وڵاتی عەرەبی، ناوچەیی و ئەورووپی لەوانە پێنج وڵاتی دراوسێی عێراق واتە ئێران، تورکیا، عەرەبستان و کوێت و ئۆردۆن بەڕێوە بەرێت.

سەرپەیڤ