بەرھەم ساڵح: عێراق و میسر خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی مێژویین و بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش خزمه‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌موو ناوچه ده‌کات
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی پێشوازی کردنی لە «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاند: عێراق و میسر خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی مێژویین و بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش خزمه‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌موو ناوچه ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیکانی عێراق ، ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆبوونەوەکانی بەغدا «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی کرد لە «عه‌بدولفه‌تاح سیسی» سه‌رۆک کۆماری میسر‌و لە د یدارەکەدا سەبارەت بە په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و میسر گفتوگۆکرا و جه‌ختکرایەوە لەگرنگی بەھێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھەردو وڵات.
بەرھەم ساڵح ھەر لە دیدارەکەدا جەختی لەوەش کردەوە کە،زۆر گرنگه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردو گه‌ل و وڵاتی دۆست له ئاستێکی به‌رزی ئابوری و بازرگانیدا په‌ره‌یان پێ بدرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: پێویسته په‌یوه‌ندیی سێقۆڵیی نێوان عێراق و میسر و ئوردن په‌ره‌سه‌ندنێکی زیاتر به‌خۆیەوه ببینێت و سود له رایه‌ڵه‌ی جوگرافی وه‌ربگیرێت و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری نێوان ھەرسێ وڵات پتەوتر بکرێت و پرۆژەی راکێشانی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گواستنەوەی وزە گرنگیی زیاتری پێ بدرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردو سه‌رۆک باسیان له بارودۆخی ناوچه‌که و ئه‌و پرسانه کرد که جێگه‌ی گرنگیپێدانی نێوان هه‌ردولان، بۆ ئەو مەبەستەش هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که ناوچه‌که پێویستییه‌کی زۆری به چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌یه و پێویسته ته‌نگژه و بارگرژییەکان خاوبکرێنه‌وه و رایه‌ڵه هاوبه‌شه‌کان و هاریکاریی ئابوریی نێوان هه‌ردووک وڵات بره‌وی زیاتریان پێ بدرێت، به جۆرێک کە خزمه‌ت بە هه‌ردو گه‌ل و وڵات و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکات.
لەلای خۆیەوە سه‌رۆک کۆماری میسریش خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی که دوباره سه‌ردانی به‌غدای کردوەتەوە، ئه‌وه‌شی دوپاتکرده‌وه که گه‌ل و حکومه‌تی میسر پشتیوانی له عێراق ده‌که‌ن، ھاوکات ستایشی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌ی عێراقیشی کرد که له‌پێناو دامەزراندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا خستونیەتیە گه‌ڕ.
«عەبدولفەتاح سیسی» جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که میسر خوازیاری بره‌ودانه به په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردولا، بەتایبەتی په‌یوه‌ندییه سێقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و میسر و ئوردون.