«بەرھەم ساڵح» لە لایەن «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»یەوە بانگێشتنی ئێران کرا
وەزیری دەرەوەی ئێران بانگێشتنامه‌ی فهرمیس ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ره‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی گه‌یانده سه‌رۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی سه‌ردانیکردنی ئێران.
«به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕۆژ شه‌ممه له کۆشکی به‌غداد پێشوازیی کرد له «حسەین ئه‌میرعه‌بدوڵڵاھییان»، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و له‌و دیداره‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و پێویستیی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌بواری جۆراوجۆر‌و کاراکردنی لێکتێگه‌یشتن و رێککه‌وتننامه‌کانی نێوان هه‌ردولا له‌که‌رته‌کانی ئابوری و بره‌ودان به بازرگانی.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، سه‌رۆک کۆماری عێراق رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگه‌کانی عێراق ئامانج لێی ھێنانه‌دیی ئاشتی و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌که‌دا، ھه‌روه‌ک چۆن ھه‌وڵێکه بۆ کۆتایهێنان به ئاڵۆزی و بارگرژییه‌کان، عێراق کار ده‌کات به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ی ببێته گۆڕه‌پانێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی په‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لانی ناوچه‌که.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد کە، کۆنگره‌ی به‌غدا بۆ ھه‌ماھه‌نگی و ھاوبه‌شی گۆڕانێکی گرنگه بۆ ھێنانه‌کایه‌ی ھاریکاریی بەبڕشتانە له‌رێگه‌ی دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یه‌کی ھاوبه‌ش، تاوه‌کو له‌و رێگه‌یه‌وه ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ ناوچه‌که دابین بکات.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای بەرز نرخاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی دۆست و دراوسێی ئێران و عێراق بانگێشتنامه‌یه‌کی فه‌رمی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ره‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی گه‌یانده سه‌رۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی سه‌ردانیکردنی ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران ، ھاوکات پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق دوپاتکرده‌وه‌و، ھه‌روه‌ھا به‌گرنگییه‌وه باسی له‌پێویستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان ھه‌ردو وڵات کرد و ھه‌واڵه دیپلۆماسییه‌کانی عێراقشی به‌رزنرخاند بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌کانی ناوچه‌که.