سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەر دەبی بکرێتە دەرفەتێک بۆ دەست پێ کردنی چاکسازی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400252-سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_ھەڵبژاردنی_ئۆکتۆبەر_دەبی_بکرێتە_دەرفەتێک_بۆ_دەست_پێ_کردنی_چاکسازی
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: ھەڵبژاردن ڕێگاچارەیەکی کاتی و گرینگ دێتە ئەژمار کە ھەلی چاکسازی و پێکھێنانی ڕێگاچارەی گونجاو دەڕەخسێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2021 16:12 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەر دەبی بکرێتە دەرفەتێک بۆ دەست پێ کردنی چاکسازی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: ھەڵبژاردن ڕێگاچارەیەکی کاتی و گرینگ دێتە ئەژمار کە ھەلی چاکسازی و پێکھێنانی ڕێگاچارەی گونجاو دەڕەخسێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی شەفەق نیوز، «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا لە کۆگەی «ڕافیدەین» لە بەغدا وتی: ھەڵبژاردنی پەرلەمان پێویستی بە سەرەتی بەخشینە لە لایەن ھەمووانەوەو بێجگە لەمە ھیچ ڕێگاچارەیەکی دیکە لە ئارادا نییە.

«حەلبوسی» لە سەر پێویستیی بڕگەی یاسای بنەڕەتیی پەیوەست بە پێکھاتنی فراکسیۆنەی زۆرینە لە پەرلەمان پێی داگرت و وتی: تەواوی فراکسیۆنە سیاسییەکان لە بارەی یاسای بنەڕەتییەوە ھاوبیروڕان.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھەروەھا وتیشی: لە ئێستادا، سیستێمی ھەڵبژاردنی تازە دەنگدەران لە کاتی بەشداری لە ھەڵبژاردن بەرتەسک ناکاتەوەو پەرلەمان لە بارەی ھەڵبژاردنەوە یاسای زۆری داناون.