ئه‌یلوول 02, 2021 16:47 Asia/Tehran
  • کوژراوێک و ٧ بریندار دەرەنجامی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر کەرکوک

لە ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کەرکوک لە باکووری عێراق یەک کەس کوژراو حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی شەفەق نیوز، بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش ھەڵیانکوتایە سەر ئاوایی «شەحەل»ی سەربە شارستانی «دبس»ی پارێزکای کەرکوک کە بەرەوڕووی خەڵکی ئاواییەکە بوونەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجام دا ھێرشی تیرۆریستان بۆ سەر ئەم گوندە بووە ھۆی کوژرانی یەک کەس و بریندار بوونی حەوت کەسی دیکە لە خەڵکی ئەم ئاواییە.

بە وتەی سەرچاوە عێراقییەکان، ھێزەکانی یەکەی ١٤ی سوپای عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی چەکدارانی داعش ڕەوانەی ئاوایی «شەحەل» کرا بوون کە تەقینەوەیەک لە سەر ڕێگای ئەم ھێزانەش ڕێگر بوو لە بەردەم گەییشتنیان بە شوێنی پێکدائدانەکان. دوا بەدوای ئەم تەقینەوەیە کۆمەڵێک لە چەکدارانی  سوپای عێراقیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ