ڕاگەیەندرانی دوایین مۆڵەتی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400533-ڕاگەیەندرانی_دوایین_مۆڵەتی_ئامادە_بوونی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_عێراق
سەرکردایەتیی ھاوبەشی سوپای عێراق باسی دوایین مۆڵەتی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لەو وڵاتەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2021 10:36 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی دوایین مۆڵەتی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

سەرکردایەتیی ھاوبەشی سوپای عێراق باسی دوایین مۆڵەتی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لەو وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕایگەیاند: لێژنەی ھاوبەشی عێراق و ئەمریکا بە پێی دەرەنجامی وتووێژی ستراتژیی نێوان ھەردووک وڵات، دوایین مۆڵەتی دیاری کراو بۆ ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقی ٣١ی ژانویە ڕاگەیاندووە.

خەفاجی وتیشی: دوابەدوای ئەو ڕێککەوتنە ژمارەیەکی زۆر لە ھێزەکانی ئەمریکی دەستیان کردووە بە کشانەوە لە عێراق.

وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق وتیشی: ئەمریکییەکان لە عێراق دا سەربازگەو یان بنکەی سەربازییان نییە بەشێکی زۆر کەم لە بنکەی «عەینولئەسەد» نەبێ کە ئەویش لە ئێستادا لەژێر فەرمانی سوپای عێراق دا بەڕێوە دەچێت و ھەروەھا بنکەی «حەریر» کە بەشی ھەرە زۆری لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانە.