عامری: ھێندێک پیلان لە ئاردایە بۆ ھەڵوەشاندنەوەو یان تێکەڵ کردنی حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400761-عامری_ھێندێک_پیلان_لە_ئاردایە_بۆ_ھەڵوەشاندنەوەو_یان_تێکەڵ_کردنی_حەشدی_شەعبی
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی بەدر وتی: ھێندێک پیلان لە ئاردایە بۆ ھەڵوەشاندنەوەو یان تێکەڵ کردنی حەشدی شەعبی، بەڵام فەتح ماوەی وەھ بابەتێک نادات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2021 17:09 Asia/Tehran
  • عامری: ھێندێک پیلان لە ئاردایە بۆ ھەڵوەشاندنەوەو یان تێکەڵ کردنی حەشدی شەعبی

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی بەدر وتی: ھێندێک پیلان لە ئاردایە بۆ ھەڵوەشاندنەوەو یان تێکەڵ کردنی حەشدی شەعبی، بەڵام فەتح ماوەی وەھ بابەتێک نادات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەھد، «ھادی عامری» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی بەدرو سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق ئەمڕۆ ھەینی باسی پیلانی دژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی کرد.

عامری لە میانەی وتاردانێکی ھەڵبژاردن دا بۆ داکۆکی لە پێڕستی فەتح لە پارێزگای دیالە وتی: فەتح قەت ماوەی ھەڵوەشانەوەو یان تێکەڵ کرانی حەشدی شەعبی ندات.

وتیشی: حەشد دەمێنێتەوەو ئەرکیشی پاراستنی دەستەڵاتی عێراق و داکۆکی لە دەزگا ئاسایشتییەکانی دیکەیە.

عامری ھاوکات خوازیاری تەیارکرانی سوپای عێراق و پڕچەک کردنی بە کەرەستەو ئامێری کارای بەرگزریکارانە بوو.