پشتگریی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە بارەی ھەڵبژاردنەوە
سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق پشتگریی خۆیانیان لە بەیاننامەکەی «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی ئەم وڵاتە لە بارەی ھەڵبژاردنەوە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی «مەوازین نیوز»، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا لە سەر گرینگ بوونی وتە و ڕاسپاردەکانی «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» لە بارەی ھەڵبژاردنەوە بەو چەمک نیشتیمانی و مرۆڤانەیەوە جەختی کردو وێڕای ڕاگەیاندنی پابەند بوونی دامەزراوە دەوڵەتییەکان بە پاراستنی ڕەوتی ھیەڵبژاردن، داوای لە پاڵێوراوانیش کرد کە یاساو داب و نەریتەکان جێبەجێ کەن و دەنگدەرانیش بەشدارییەکی بەربڵاوو ڕێک و پێکیان لە ھەڵبژاردندا ھەبێت.
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە وتەکانی «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی ئەم وڵاتە لە بارەی ھەڵبژاردنەوە لە ھەڵوێستی نیشتیمانیی بەڕێزیانەوە لەم بڕگە ھەستیارەی ئێستا بۆ بەرەڤانی کردن لە وڵات و سەرکەوتنی شارومەندانەوە سەرچاوە دەگرێ، لە سەر دەستەبەر کرانی خواستی ئازادی عێراقییەکان بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن بە مەبەستی چاکسازی لە کەم و کوڕییەکانی ئێستای حکومەت پێی داگرت.