ئه‌یلوول 30, 2021 20:51 Asia/Tehran
  • جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی زوڵاڵ و جەماوەری

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی بەردەم بە شێوەیەکی زوڵاڵ کە دەربڕی خواستی جەماوەر بێت، پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا،  «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا، نەبوونی متمانە لە ڕەوتی ھەڵبژاردنی بە سەرچاوەگرتوو لە گرفتی ھەڵبژاریدنەکەی پێشوو زانی و وتی: یاسای  تازەی ھەڵبژاردن لە چاو یاساکەی پێشوو، دادگەرانەترە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی ڕاوەستان لە بەرامبە ر کەسانێکدا کە بەدووی تێکدانی ھەڵبژاردنن، پێی داگرت و داوای لە بایکۆتکەرانی ھەڵبژاردنیش کرد کە لە بڕیارەکەیان پاشگەز ببنەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە کەم و گوڕی لە سیستێمی حکومەت دا، مافی عێراقییەکان بە زیانێکی ئازاد و سەربەرزانە پێشێل دەکات، وتیشی: لە قۆناغی دواتردا شایەتی چاکسازی لە یاسای بنەڕەتی دا دەبین کە لە لایەن زۆرینەی سیاسەتڤانانەوە پەسەند دەکرێت.

سەرپەیڤ