تشرینی یه‌که‌م 08, 2021 10:33 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی دەنگ وەرگرتن لە تاقمگەلی تایبەتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

کۆمەیساریای باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ناوی ئەو تاقمانەی ڕاگەیاند کە دەندانی تایبەتیی بۆ ھەڵبژاردن دەیانگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی تەسنیم، بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کۆمەیساریایە، دەنگوەرگرتن لە تاقمە تایبەتییەکان بەیانی ئەمڕۆ ھەینی ھەشتەمی ئۆکتۆبەر واتە دوو ڕۆژ بەرلە ھەڵبژاردنی سەرتاسەریی دەیەمی ئۆکتۆبەر دەستی پێ کراوە.

ھێزە ئاسایشتی و لەشکرییەکان، ئاوارەکان و زیندانیانیش ئەو تاقمە تایبەتییانە دەیانگرێتەوە کە بەس بە کارتی بایۆمەتری لە ھەڵبژاردنی ئەمڕۆدا بەشداری دەکەن.

جیا لە تاقمە تایبەتییەکان، خەڵکانی دیکەی عێراق ڕۆژی یەکشەممە دەیەمی ئۆکتۆبەر لە ھەڵبژاردندا بەشداری دەکەن.

«نەبراس ئەبوسودە» ھاریکاری وتەبێژی ھەڵبژاردنی عێراق لەم بارەیەوە وتوویەتی: ژمارەی ئەوانەی وا ئەمڕۆ لە دەنگوەرگرتن دا بەشداری دەکەن بە ھێزەکانی ئاسایشت و لەشکریشەوە ملوێنێک و ٧٥ ھەزتارو ٧٢٧ دەنگدەرن کە ٥٩٩ بنکەی دەنگدانیان بۆ لەبەرچاو گیراوە. 

ئەبوسودە وتیشی: ژمارەی ئاوارەکانیش ١٢٠ ھەزارو ١٢٦ دەنگدەرن کە ٨٦ بنکەی دەنگدانیان بۆ دیاری کراوە. ھەروەھا زیندانیانی دەنگدەریش ژمارەیان ٦٧٦ کەسە کە ٦ بنکەیان لە عێراق دا بۆ لەبەرچاو گیراوە.

سەرپەیڤ