بەشداریی لە سەدا ٦٩ی قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
تشرینی یهکهم 09, 2021 09:22 Asia/Tehran
کۆمەیساریای ھەڵبژاردن لە پارێزگاکانی عێراق بەشداریی لەسەدا ٦٩ی جەماوەری ئەم وڵاتەی لە قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی مەوازین نیوز، «جەلیل عەدنان خەلەف» سەرۆکی ئەنجومەنی لێژنەکانی کۆمەیساریای ھەڵبژاردنی عێراق وتی: قۆناغی یەکەمی دەنگوەرگرتن بە شێوەیەکی ڕەوان و بە بەشداریی باشی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بەرپا کراو لە میانەی دا ھیچ جۆرە پێشێلکارییەکی ئاسایشتی ڕووی نەدا.
ڕۆژی ڕابردوو، نزیکەی ملوێنێک و ٢٠٠ ھەزار کەس لە ھێزەکانی ئاسایشت، ئاوارەکان و زیندانییەکانی خاوەنی مەرجی دەنگدان لە قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنی عێراق بەشدارییان کرد
سبەینێ یەکشەممە ١٠ی ئۆکتۆبەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەرپا دەکرێت.