گردبوونەوەی ناڕەزایان بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401750-گردبوونەوەی_ناڕەزایان_بەرامبەر_بە_دەرەنجامی_ھەڵبژاردنەکانی_پەرلەمانی_عێراق_لە_ناوچەی_سەوزی_بەغدا
سەدان کەس لە ناڕازییان بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەر دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدا گرد بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 16:59 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایان بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا

سەدان کەس لە ناڕازییان بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەر دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدا گرد بوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوابەدوای ئەم گرد بوونەوەیە سەدان ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ڕەوانەی ئەم ناوچەیە کراون و لە شەقامەکانی گردوپەڕی سەقامگیر بوونە و دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا لە لایەن ناڕازییانەوە بۆ دەستپێکی مانگرتن داخراوەو وا باس دەکرێت کە بڕیارە ناڕازییان لەم ناوچەیەدا لە سەر ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی خۆیان بەردەوام بن.

ھەروەھا سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی داخرانی دەرکەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداو ئامادە بوونی زیاتری ھێزەکانی ئاسایشتیان کردووە لە گردوپەڕی دا.

ناڕازییان دەڵێن، دەنگی سندوقەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دەبێ بە دەست بژمێردرێتەوە، چونکو جیاوازییەکی واتادار لە نێوان دەنگە ئلێکترۆنییەکان و دەنگە دەستییەکاندا ھەیە.