تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 10:28 Asia/Tehran
  • جەختی عەممار حەکیم لە سەر پێویستیی ڕاگەییشتن بە سکاڵاکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردن لە عێراق دا

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە سەر پێویستیی ڕاگەییشتن بە سکاڵاکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردن لە عێراق دا پێی داگرت و بە ھۆکارێکی زانی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی متمانەی خەڵک بەرامبەر بە زوڵاڵ بوونی ھەڵبژاردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

«بەرھەم ساڵح» لە میانەی دیدارەکەدا لە سەر پێویستیی ھاواھەنگیی نێوان تەواوی کۆتلە سیاسییەکان بۆ پێشگرتن بە بەرتەسکیی سیاسی لە عێراق دا پێی داگرت.

«عەممار حەکیم»یش وتی: ھەڵبژاردنی ڕێگایەکە بۆ چارەسەریی ڕاستییەکی سیاسیی ئاڵۆزو لەم ئاراستەیەش دا ھەموون لە سەریانە بۆ بەرژەوەندیی تەواوی عێراق چاوپۆشی لە بەرژەوەندیی خۆیان بکەن.

حەکیم وتیشی: لە ڕابردوودا ڕۆڵێکی کارای لە نزیک کردنەوەی ڕوانگەی کۆتلە جۆربەجۆرەکان گێڕاوەو لە داھاتووش دا ھەمان ڕۆڵ بەردەوام دەکات، چونکو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دا ھەیەو لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێک لەم ئاراستەیەدا کەمتەرخەمی نانوێنێ.

سەرپەیڤ