تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 15:02 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی لێژنەی بەرپاکردنی ناڕەزامەندیی ھەڵبژاردن لە عێراق

لێژنەی بەرپاکردنی خۆپیشاندان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ھێندێک داخوازیی ھێنایە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، لێژنەی بەرپاکردنی خۆپیشاندان ئەمڕۆ پێنج شەممە داوای کرد ھەتا میکانیزمی ژماردنی دەنگەکان لە سەر ھەڵبژاردنێک لە داھاتوودا، ژماردنی دەستی بێت و یاسای ئێستای ھەڵبژاردنیش پیاداچوونەوەی بۆ بکرێت.

ئەم لێژنەیە کردەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنی بە لێنەھاتوو زانی و داوای کرد ھەتا سەرۆکی ئەم کۆمیسیۆنە و ئەئدامانی دیکەی ڕادەستی دەزگای دادەڤانی بکرێت بۆ دادگایی کردن.

ئەم لێژنەیە ھەزوەھا داوای ئەوەشی کردووە کە بەرلە بەرپاکرانی ھەر ھەڵبژاردنێک لە داھاتوودا ئەندامانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و سەرۆکەکەی بگۆڕدرێن و کەسانێکی سەربەخۆ ببن بە ئەندامی ئەم کۆمیسیۆنە.

سەرپەیڤ