تشرینی یه‌که‌م 25, 2021 17:20 Asia/Tehran
  • ژماردنەوەی بە دەستی دەنگەکان لە 13 پارێزگەی عێراق لە رۆژی چوارشەممەوە

کۆمیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لە رۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەوە ژماردنەوەی بە دەستی دەنگەکان لە 13 پارێزگەی عێراق ئەنجام ئەدرێت .

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ھەواڵدەریی واع ، کۆمیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند : بە پێی 22 سکاڵای تۆمارکراو لە پارێزگاکانی دیالە ، نەینەوا ، میسان ، کەربەلا ، کەرکوک ، زیقار ، ئەنبار ، قادسیە ، سەلاحەدین ، موسەننا ، بەسرە و بەغدا و بابل ژماردنەوەی بە دەستی دەنگەکان ئەنجام دەبێت . 

بە پێی بەیاننامەی کومیساریای باڵا و سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ، ژماردنەوەی بە دەستی دەنگەکان لە 297 ناوەندی ھەڵبژاردن و لە چوارشەممەی داھاتوو( 27 ی ئوکتوبر ) لەو پارێزگایانە دەست پێدەبێت .

سەرپەیڤ