تشرینی دووه‌م 09, 2021 08:21 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئایەتوڵڵا سیستانی بە فەتوا پرسینێک سەبارەت بە ڕژێمی زایونی

ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق وەڵامێکی فەتوا پرسینێکی سەبارەت بە ڕژێمی زایونی دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، لە پرسیارێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ڕەوانەی نوسینگەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق کرا بوو، باسی ئەوە کراوە کە ئایا کڕین و فرۆشتن لەو مۆڵ و ناوەندانەی بازرگانی کە بەشێک لە داھاتەکەی بۆ یارمەتی دانی ڕژێمی زایونی خەرج دەکرێت، جایزە یا نا؟

ئایەتوڵڵا سیستانی لە وەڵامی ئەم فەتواپرسینەدا ڕایگەیاندووە کە، کەڵک وەرگرتن لە بەرھەم و وەبەرھێنراوەکانی ڕژێمی زایونی و یان ئەو بەرھەم و وەبەرھێنراوی ئەو کۆمپانیاگەلەی کە بە تەواوی بسەلمێندرێت داکۆکی لەو ڕژێمە دەکات جایز نییە.

جێگای ئاماژەیە گەڵاڵەی بەستێن خۆش کردن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی نێوان عێراق لەگەڵ ڕژێمی زایونی کە لەژێر ناوی چەواشەکارانەی دانیشتنی «ئاشتی و گەڕاندنەوە» لە ھەولێر لەم دواییەی دا بەڕێوە برا، لە ھەموو ئاستی فەرمی، جەماوەری و سیاسی دا بە تەواوی شکستی ھێناوە.

سەرپەیڤ