تشرینی دووه‌م 10, 2021 21:54 Asia/Tehran
  • کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق: ملکەچی گوشارەکان نابین

بەڕێوەبەری پەیوەندیی گشتیی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم کۆمیسیۆنە لە کاری خۆی دا سەربەخۆ دەجوڵێتەوەو ملکەچی گوشارەکان نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی عەرەبیی جەدید، دوابەدوای بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، «حەسەن سەلمان» بەڕێوەبەری پەیوەندیی گشتیی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی لە لێدوانێکدا وتی: ئەم کۆمیسیۆنە بە گوێرەی بەستێن و ڕێگا یاساییەکانی خۆی دەجوڵێتەوە.

«سەلمان» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، کۆڕی دادەڤانیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕای خۆی لە بارەی تانەو سکاڵاکان ڕادەگەیەنێت، وتیشی: بە سەرنجدانی ئەمەی کە ئەم کۆڕە دەستەڵاتی یاسایی قەبوڵ کردن و یان ڕەت کردنەوەی سکاڵاکان ھەیە، ئەو ڕایەی کە ڕایدەگەیەنێت، بۆ تەواوی لایەنەکان ئەرکھێنە.

ئەم کاربەدەستە عێراقییە وتیشی: دوای ڕاگەییشتن بە داخوازیی پیادا چوونەوە لە لایەن کۆڕی دادەڤانییەوە، ناوی یەکجاریی سەرکەوتووان بۆ پشتڕاست کردنەوەی یەکجاریی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵ دەکرێت.

سەرپەیڤ