کۆبوونەوەی ھەر سێ سەرکردەکەی عێراق بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، و سەرۆکی دەزگای دادی عێراق لە نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە بۆ لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ئیرنا، لەم کۆبوونەوەیەدا «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمار، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «فائیق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانی عێراق وێڕای تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکان لە بواری دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان، لە سەر پێویستی لێکدانەوەی ھەستیارانە و بە تەفەڕنجی تانەو سکاڵاو ناڕەزامەندییەکان پێیان داگرت بۆ ئەوەی زەبر لە بنەمای ھەڵبژاردن و متمانەی جەماوەر بە ڕەوتی سیاسی نەکەوێت.
بەرپرسانی باڵای عێراقی لەم دانیشتنەدا جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێ باڵاترین ئاستی شارەزایی و بێ لایەنی لە دیاری کردنی چارەنووسی ھەڵبژاردن بەکار ببردرێت، بەجۆرێک کە ئەم بابەتە متمانەی بەرامبەر بە ڕەوتی ھەڵبژاردن ھێزمەند کات و دەرەنجامێکی یاسایی لێ بکەوێتەوە.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی عێراق دەھەمی ئۆکتۆبەر بەرپا کراو دەرەنجامەکەی لەگەڵ دژایەتیی ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق ڕووبەڕوو بووەوە.