کانونی یه‌که‌م 24, 2021 11:16 Asia/Tehran
  • تەوەرەکانی ڕاوێژی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ «کازمی»

سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کردو ڕەھەندگەلێکی جۆربەجۆریان پێکەوە لێک دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئەلفۆرات،« بەرھەم ساڵح»  سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی  ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دیدارەکەدا لە بارەی ڕاەوشتی عێراق، پشتگری لە سەقام و پتەوبوونەوەی ئاسایشت، پاراستنی گیانی شارومەندان، ھێزمەندکرانی دەستەڵات و سەروەریی دەوڵەت، داکۆکی لە دەزگا ئاسایشتییەکان بۆ ڕاوەدوونانی ئەو شانە نووستووە تیرۆریستانەی کە بە نیازی تێکدانی ئاسایشتی ھێندێک لە شارەکانن و ھەروەھا پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان پێکەوە ڕاوێژیان کرد.

سەرۆک کۆماور سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا جەختیان کرد لە گرینگایەتیی ھاوکاری و پشتگری لە وتووێژو چارەسەریی بابەتە جێی ناکۆکییەکان و جوڵان بەرەولای پراکتیزە کردنی بەرنامەکان، چڕ بوونەوە لە سەر پێداویستییەکانی شارومەندان، چاک کردنەوەی ڕەوشتی گوزەرانی خەڵک و گەیاندنی خزمەتگوزاری، گرینگایەتی دان بە کەم کردنەوەی ئاڵۆزیی ناوچەیی و پێویستیی چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت لە عێراق و ھێزمەند کردنی دەستەڵات و سەروەری و شوێن دانانی لە سەر ناوچەکە.

سەرپەیڤ