کانونی یه‌که‌م 28, 2021 16:32 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌میانه‌ی دیدارێکدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رەڤانیی لوبنان باسیان له‌ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و لوبنان له‌بواره‌ جیاجیاکان و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی کرد له‌ رێگه‌ی رێککه‌وتننامه‌ و لێکتێگه‌یشتنه‌کانه‌وه‌.

بە پێی ھەواڵێکی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە،«به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق،  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ کۆشکی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیی کرد له‌ «مۆریس سه‌لیم»، وه‌زیری به‌رەڤانیی لوبنان و سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست گفتوگۆیان کرد.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا وه‌زیری به‌رەڤانیی لوبنان سڵاوی میشێل عه‌ون، سه‌رۆکی لوبنانی گه‌یانده‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئەویش لە لایەن خۆیەوە سڵاوی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری لوبنان کرد.

له‌ دیداره‌که‌دا جه‌خت له‌گرنگیی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و لوبنان له‌بواره‌ جیاجیاکان و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌ رێگه‌ی رێککه‌وتننامه‌ و لێکتێگه‌یشتنه‌کان کرایه‌وه‌، به‌تایبه‌تی به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر.

لای خۆیه‌وه‌، وه‌زیری به‌رەڤانیی لوبنان پشتیوانیی عێراقی له‌ گه‌ل و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئارامیی لوبنان به‌رزنرخاندو، ھه‌روه‌ھا پشتیوانیی وڵاته‌که‌شی بۆ پاراستنی ئاسایشت و سه‌قامگیری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵی گرنگی عێراق و ھه‌وڵه‌کانی بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌ دووپات کرده‌وه‌.

سەرپەیڤ