کانونی یه‌که‌م 30, 2021 10:47 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پیشانگای یادمانی شەھید سولەیمانی لە نەجەف

پیشانگای یادمانی شەھیدان سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» لە سەروبەندی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی فەرماندەرانی سەرکەوتووی خۆڕاگری لە نەجەفی پیرۆز کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، لەم پبشانگایەدا کۆمەڵێک وێنەو یادمانی فەرماندەرانی  سەرکەوتووی خۆڕاگری  سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس» خراوەتە بەر دیدی ھۆگران.

 سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

سەرپەیڤ