کانونی دوھەم 06, 2022 10:53 Asia/Tehran
  • موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر لە سەروبەندی یەکگرتن دا

هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» بە سەرۆکایەتیی «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، داوای له‌ «خه‌میس خه‌نجه‌ر» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی عه‌زم کردووە بۆ ئەەی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتو ساز دەن و هاوپه‌یمانێتی پێک بهێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بە سەرنجدانی بڕوا ھەبوونمان به‌پێویستیی یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کان هه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانی یه‌کڕیزی و سه‌روه‌ریی عێراق و پاراستنی مافی گه‌لی دڵسۆزمان، ھەربۆیه‌ خواستی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ یه‌کخستنی کاری سیاسی له‌ پارێزگاکانمان له‌ژێر یه‌ک بۆچونی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتیی «عه‌زم».

هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» داواشی له‌ «خه‌میس خه‌نجه‌ر» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «عەزم» و کوتله‌ی «سادقین» کردووه‌ هاوپه‌یمانی پێکبهێنن و به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتو له‌ئه‌ستۆ بگرن و باسی له‌وه‌ش کردووه‌، پێمان وایه‌ که‌سایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر گه‌وره‌تره‌ و پێگه‌ مرۆیی و سیاسییه‌کانیشی جێگه‌ی شانازین، به‌هیوای ئه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ کاربکه‌ین بۆ سه‌قامگیری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات و خزمه‌تی هاوڵاتیان.

پێشتر هه‌ردو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم و عه‌زم رێککه‌وتنیان بۆ دیاریکردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆکی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاندبوو.

سەرپەیڤ