لە ئەنبار؛ هێرشی مووشەکیی کرایە سەر ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
کانونی دوھەم 26, 2022 13:41 Asia/Tehran
ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئەنبار هێرشی مووشەکیی کرایە سەر.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مێدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ سێ مووشەک بەرەو میوانخانەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی نوێی عێراق لە ناوچەی گەرمە لە ئەنبار ھاویژرا و یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک شوێنی مانەوەی ئەو لە ئەنبار کەوتووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە بەهۆی ئەو هێرشەوە دوو کەس لەوانە منداڵێکی پێنج ساڵان بریندار بوون.
ماڵپەڕی هەواڵیی ناس-ی کوردییش ڕاپۆرتی دا کە ئەو مووشەکانە لە ناوچەی کشتوکاڵیی دیجلەوە هاوێژراوە و برینداربووەکان دوو منداڵ بوون.
هەواڵدەریی ئەناتۆڵیش ڕاپۆرتی دا کە چوار مووشەک بەرەومیوانخانە و شوێنی مانەوەی حەلبووسی تەقێندراوە و بەر شوێنە جیاجیاکانی باڵەخانەکە کەوتووە.