شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: هیچ بنکەیەکی حەشدی هۆزەکان لە نەینەوا بۆردوومان نەکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407089-شانەی_راگەیاندنی_ئەمنیی_عێراق_هیچ_بنکەیەکی_حەشدی_هۆزەکان_لە_نەینەوا_بۆردوومان_نەکراوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، هیچ بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی زوممار لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان نەکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2022 10:42 Asia/Tehran
  • شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: هیچ بنکەیەکی حەشدی هۆزەکان لە نەینەوا بۆردوومان نەکراوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، هیچ بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی زوممار لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان نەکراوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بەو رووداوە رایگەیاند: "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو چەند بنکەیەکی فەوجی 78ـی حەشدی شەعبیی لە زوممار لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کردووە و گوایە رووداوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەم هەواڵە راست نییە".

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەشڵێت: "دڵنیایی دەدەین کە رووداوەکە تەنیا بریتی بوو لە تەقینەوەی بۆمبێکی رووناککەرەوەی 60 ملم لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە زوممار کە بووە هۆی بریندار بوونی چەکدارێکی ئەو هێزە بە سووکی."

هەروەها شانەی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکرا کردنی وردەکاری رووداوەکە.