ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانیی : بەرھەم ساڵح لە لایەن چوارچێوەی ھاواھەنگی و رەوتی سەدر قەبوڵکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407799-ئەندامێکی_یەکیەتی_نیشتمانیی_بەرھەم_ساڵح_لە_لایەن_چوارچێوەی_ھاواھەنگی_و_رەوتی_سەدر_قەبوڵکراوە
ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق رایگەیاند ، بەرھەم ساڵح ھەم لە لایەن چوارچێوەی ھاواھەنگیی و ھەم لە لایەن رەوتی سەدرەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی قەبوڵکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2022 17:02 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانیی : بەرھەم ساڵح لە لایەن  چوارچێوەی ھاواھەنگی و رەوتی سەدر قەبوڵکراوە

ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق رایگەیاند ، بەرھەم ساڵح ھەم لە لایەن چوارچێوەی ھاواھەنگیی و ھەم لە لایەن رەوتی سەدرەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی قەبوڵکراوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی میدڵ ئیست نیوز ، مەحموود خۆشناو ئەدامی یەکیەتی نیشتمانیی کورسدتان بە راگەیاندنی ئەوەی کە بەرھەم ساڵح ھەم لە لایەن چوارچێوەی ھاواھەنگیی و ھەم لە لایەن رەوتی سەدرەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی قەبوڵکراوە ، گوتی : یەکلاکردنەوەی کێشەی سەرۆک کۆماریی عێراق پێویستیی بەوە ھەیە کە کەسی ھەڵبژێردراو پێوەندی باشی ھەبێ نەک ئەوەی کە کەسێکی سەر بە گێچەڵ بێ . 

گوتیشی : بەرھەم ساڵح لە گەڵ ھەموو لایەنەکان پێوەندیی باشی ھەیە . 

ئەم ئەندامەی یەکیەتی ینشتمانیی جەختیشی کردەوە : پارتی دیموکرات تاکە لایەنی بەرھەڵستکار بۆ ھەڵبژاردنی بەرھەم ساڵح بۆپۆستی سەرۆکایەتی عێراقە .