دەرچوونی سزای ئیعدام بۆ ئەمیری ئیداریی داعش لە باکووری بەغدا
ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی عێراق باسی دەرچوونی بڕیاری ئیعدام بۆ ئەمیری ئیداریی داعشی کرد لە باکووری بەغدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕوسیائەلیەوم، ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: دادگەی کەتنی «ئەلکەرخ» بۆ تاوانبارێکی تیرۆریست کە لە پلەی ئەمیری ئیداریی تاقمی تیرۆریستی داعش بە باکووری بەغدا چالاکیی دەنواند، بڕیاری ئیعدامی دەرکرد.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، ئەم تاوانبارە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشت لە عێراق و دروست کردنی کەشی ترس و تۆقان بۆ شارومەندان لە بەغدا کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام داوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، بڕیارە کە پشتبەستوو بە بڕگەکانی یاسای پەیوەست بە خەباتی دژی تیرۆریزم دەرچووە.
شیاوی باشە، ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بەردەوام بۆ دڵنیا بوون لە سەر ھەڵنەدانەوەی داعش و دەست و پێوەندە ھەڵاتووەکانی، خەریکی پەیجۆر کردن و ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعشن لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە.