حوزه‌یران 08, 2022 15:25 Asia/Tehran
  • ئوردوگای «ئەلھەول» وەک موشەکێکی گەورە ھەڕەشە لە ئاسایشتی عێراق دەکات

ئەندامێکی لێژنەی بەرەڤانی و ئاسایشتی نیشتیمانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: ئوردوگای «ئەلھەول» وەک موشەکێکی گەورە ھەڕەشە لە ئاسایشتی عێراق دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی مەعلومە، ڕۆژی دووشەممە «ئەحمەد ڕەحیم» ئەندامی لێژنەی بەرەڤانی و ئاسایشتی نیشتیمانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئوردوگای ئەلھەولی سووریا ١٩ منداڵی ژێر ١٨ ساڵی لە خۆی دا جێ کردووەتەوەو بەرپرسانی ئاسایشتی لە بارەی ئەم منداڵانەوە ھەست بە مەترسی دەکەن، چونکو ئەوانە بۆ ماوەی ٦ ھەتا ٨ ساڵ لە بەر ھزری توندئاژۆیانەو دژە ئاوەزدا پەروەردە کراون.

ناوبراو جەختی لەوەش کردوەتەوە کە، دەوڵەتی کازمی ھەتا ئێستا ھیچ ھەنگاوێکی بە کردەوەی بۆ نەھێشتنی مەترسیی ئوردوگای ئەلھەول ھەڵنەگرتووە، بە تایبەت کە ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی ئەم ئوردوگایە شارومەندی عێراقین. ھەروەھا ڕێککەوتنێکیش لە نێوان وڵاتاندا ھەیە کە بە گوێرەیەوە بەرپرسانی ھەر وڵاتێک دەبێ شارومەندانی خۆیان لەم ئو.ردوگایە وەربگرنەوەو دادگایییان بکەن کە ئەم ڕێککەوتنە ھەتا ئێستا نەوچووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

وتیشی:ئوردوگای ئەلھەول وەک موشەکێکی گەورە ھەڕەشە لە ئاسایشتی عێراق دەکات و دەبێ بە مەبەستی پێشگرتن بە ھەرچەشنە کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەر ئاسایشتی عێراق مەترسیی ئەم ئوردوگایە بڕەوێتەوە.

جێگای ئاماژەیە ئوردوگای ئەلھەول لە سووریا ھەزاران کەس لە سەرکردەو ئەندامانی بنەماڵەکانی داعش لەوانە ٣٠ ھەزار شارومەندی عێراقیی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە.

سەرپەیڤ