سوپای عێراق لە دیالە ڕووبەڕووی هێرشی داعش بووەوە
سەرچاوە عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای عێراق لە پارزێگەی دیالە ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە .
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2017 و دوای نزیکەی سێ ساڵ و نیو لە شەڕ لەگەڵ داعش کە نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو وڵاتەی داگیرکردبوو، عێراق رزگارکردنی تەواوی خاکەکەی لە چنگی ئەم گرووپە تیرۆریستییە راگەیاند.
بەڵام هەندێ لە شانەکانی داعش کە ماونەتەوە تا ئێستاش لە ناوچەکانی بەغدا، سەڵاحەدین، دیالە، کەرکوک، نەینەوا، ئەنبار چالاکن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی سۆمەری، سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە (ڕۆژهەڵاتی ئێراق) ئەنجام داوە.
سهرچاوه عێراقییهکان رایانگهیاندووه که داعشیەکان هێرشیان کردووهته سهر ناوهندێکی ئاسایشی سهر به یهکهی کۆماندۆی لیوای یهکی سوپای عێراق له ناوچهی ئهلتهجنید له دهوروبهری ناوچهی جهلەولا له باکووری رۆژههڵاتی دیاله کە سهربازێک بریندار بووه.
بەپێی راپۆرتەکە، دوای هێرشەکە، هێزەکانی سوپای عێراق لەگەڵ هێرشبەرەکان پێکدادانیان کردووە و رووبەڕوویان بوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا زیانی کۆتایی هێرشەکە رانەگەیەندراوە.