یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و داوای پێکھێنانی ھەرچی خێراتری حکومەت دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408815-یەکێتی_و_چوارچێوەی_هەماهەنگی_کۆبوونەوە_و_داوای_پێکھێنانی_ھەرچی_خێراتری_حکومەت_دەکەن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و بزوتنەوەی بابل کۆبونەوە و رایانگەیاند:" پێویستە هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت خێراتر بکرێن".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2022 10:23 Asia/Tehran
  • یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و داوای پێکھێنانی ھەرچی خێراتری حکومەت دەکەن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و بزوتنەوەی بابل کۆبونەوە و رایانگەیاند:" پێویستە هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت خێراتر بکرێن".

دوێنێ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەڕائی و و بزوتنەوەی بابل بە سەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە باسیان لە پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی ئێستا و ڕێگاکانی پەلەکردن لە تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان بە بەشداری هەمو هێزە نیشتمانییەکان کردووە.

هاوکات، ئامادەبوان جەختیانکردەوە قۆناغی داهاتوو گرنگە و داوای پەلەکردنی دەستپێکردنی هەنگاوە کردارییەکان دەکەن، بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستورییەکان بۆ"هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمارو پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو کە لە توانایدا بێت داواکاریەکانی هاوڵاتیانی عێراق بەدیبهێنێت و ژیانێکی شایستەیان بۆ مسۆگەر بکات لەگەڵ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمووان".

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییە کاراکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی کردووە، بەشداری بکەن لەدیالۆگ و دانوستانەکان، ئامادەیی خۆشیان دەربڕیوە بۆ نزیکبونەوە لە لایەنەکان کە "حکومەتی داهاتو دەبێت حکومەتێکی بەهێز و بەتوانا بێت کە خزمەتگوزاری پێشکەش بکات".