حوزه‌یران 17, 2022 07:49 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی ھەماھەنگی لێژنە پێک دێنێ

چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی خۆی دا بڕیاری دا لێژنەیەک پێک بێنێ ھەتا لەو ڕێگایەوە بەستێن بۆ وتووێژی نێوان کۆتلە سیاسییەکان خۆش بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیای دا ئاشکرای کرد، ” لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشێلکارییەکانی تورکیا و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە ماڵی «فالح فەیاز» سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە ئامادەبوونی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بەرامبەر خاکی عێراق کراون و ڕاشیانگەیاندووە، لیژنەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە پێکهێندرا.

سەرپەیڤ