نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی دەوڵەت ناکۆک نین
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعە لە بواری پێکهێنانی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە پێکەوە ناکۆک نین.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، موحەممەد ئەلبەلەداوی نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی: چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوەیەکی نێوخۆییی هێزمەند هەوڵ دەدات کە بەرهەمەکەشی دەوڵەتی تازەو سەرۆک وەزیرانی تازە دەبێت.
پێشتر مەحمود ئەلسەلامی نوێنەری پەرلەمانی عێراق سەر بە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا پێی داگرت: خولی سەرڵکایەتیی مستەفا کازمی بە سەر ئەنجومەنی وەزیران دا کۆتایی پێ هاتووەو ناتوانێ خەونی سەرڵک وەزیرایەتیی تازەی هەبێت.
ئەلسەلامی وتیشی: تەواوی کۆتلە سیاسییەکان پێشتر لە بارەی وەلانانی دەوڵەتی کازمی پێکەوە ڕێک کەوتوون و ناکرێ هەمیسان سیناریۆکەی ڕابردوو دووپات بکرێتەوە. دەوڵەتی داطاتوو بە ڕێککەوتن دەبێت و کازمیش لە دەرەوەی بازنەی هەڵسەنگاندن و بەرنامەی تەواوی لایەنەکانە.