محمەد شیاعی وەک بەربژێری چوارچێوەی ھەواھەنگیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست نیشانکرا
تهمووز 25, 2022 17:45 Asia/Tehran
محمەد شیاعی وەک بەربژێری چوارچێوەی ھەواھەنگیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست نیشانکرا
لە راگەیەنراوەکەدا چوارچێوەى هەماهەنگی ئاماژەى بەوە کردوە لە کەشوهەوایەکی ئەرێنیدا سەرجەم سەرکردەکانى چوارچێوەکەیان رێککەوتن لەسەر کاندیدکردنى محمەد شیاع سودانى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران.
محەمەد شیاع محمد سودانى ساڵی ١٩٧٠ لە شارى بەغدا لە دایک بووە، دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵەو پێشتر لە حزبی دەعوە کاریکردوە، بەڵام دواتر دەستى لەکارکێشاوەتەوە.
پێشتر شیاع لە حکومەتەکانى رابردوودا لە پۆستەکانى پارێزگاری میسان و وەزیری مافی مرۆڤ و بازرگانی و پیشەسازی وکاروکاروباری کۆمەڵایەتیدا کاریکردوە.
ئێستاش ئەندامی پەرلەمانى عێراقەو سەرۆکی لیستی فراتینەو سێ کورسی پەرلەمانی هەیە.