ته‌مووز 29, 2022 11:14 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەمڕۆوە دانوستانەکانی دەست پێ دەکات

چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: تاقمێکی پێک ھێناوەو بە نیازە لە ئەمڕۆوە دانوستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دەست پێ بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان وای بڵاو کردووەتەوە کە، تاقمێکی بۆ دانوستان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان پێکهێناوەو لە ئەمڕۆ هەینییەوە دانوستان و  گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکان دەست پێ دەکات.

بڕیارەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بۆ دانوستان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دیکەی عێراق دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو عێراق لە بەر ناسێندرانی کاندیدێک لە لایەن ئەم چوارچێوەیە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاڵۆزییەکی ڕوو لە پەرەی بە خۆوە بینی کە لە میانەی دا تەنانەت خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر بینای پەرلەمانی ئەم وڵاتەش.

وەک چوارچێوەی ھەماھەنگی باسی کردووە بڕیارە ھەر لە ئەمڕۆ هەینییەوە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەست پێ بکات.

سەرپەیڤ