جەختی چوارچێوەی ھەماھەنگیی عێراق لە سەر کاندید کردنی «سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی وڵات، وتی: چوارچێوەی ھیەماھەنگی ھەروا سوورە لە سەر بەردەوامیی کاندید کردنی «سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
دەیان کەس لە جەماوەری عێراق وەک ناڕەزامەندی دەریبڕین بەرامبەر بە کاندید کرانی «موحەممەد شیاع ئەلسودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران چوونە نێو «ناوچەی سەوز»ی بەغداوە.
میدیاکانی عێراقیش ڕایانگەیاند کە خۆپیشاندەرانی ناڕازی سەرەتا لە مەیدانی تەحریری بەغداوە خڕ بوونەتەوەو پاشان بەرەو ناوچەی سەوز وەڕێ کەوتوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی «فۆرات نیوز»، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی وڵات و بەرپاکرانی خۆپیشاندان لە ناوچەی سەوزی بەغدا، وتی: سەرباری گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان ھەروا سوورە لە سەر بەردەوامیی کاندید کردنی «سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
ئەم کەسایەتییە عێراقییە لە درێژەی وتەکانی دا تیشکی خستە سەر شێوازی ھڤەڵس و کەوتی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوزی بەغداو لەوەی کە لەشکریانی عێراق ماوەی چوونەنێو ناوچەی سەوزیان بە خۆپیشاندەران داوە، ڕەخنەی گرت.
بەرلەمە «مەحمود ڕوبەیعی» وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «سادیقون»ی عێراقیش لە توییتێکدا بەرامبەر بە ھەواڵەکانی پەیوەست بە کشانەوەی «موحەممەد شیاع ئەلسودانی» لە کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کاردانەوەی پیشان دابوو.
وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «سادیقون»ی عێراق جەختی لەوە کرد بووەوە کە، ئەو درۆ بێ بایەخانەی کە لە بارەی کشانەوەی «موحەممەد شیاع ئەلسودانی» لە کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڵاو دەبێتەوە، بەدرۆ دەخەمەوە.