ئاب 26, 2022 16:14 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندیی ئایەتوڵڵا سیستانی لەگەڵ تەرخانکردنی «وجوھاتی شەرعی» بە لێقەوکاوانی لافاوەکەی پاکستان

مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی بەشێک لە «وجوھاتی شەرعی» بۆ بەجێ ماوان و لێقەوماوانی لافاوەکەی پاکستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر ڕۆژی هەینی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داخوازیی نووسینگەکەی بۆ تەرخاندانی بەشێک لەپارەی «وجوھاتی شەرعی» بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی لافاو لە ویلایەتەکانی سند و پەنجابی پاکستان.

ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵیش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتی پاکستان بە هۆی بارانبارینی وەرزی لەو وڵاتە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس، باری نائاسایی نیشتمانی ڕاگەیاندووە.

بەپێی میدیاکانی پاکستان ژمارەی قوربانیانی لافاو بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کە لە ١٤ی حوزەیران دەستیپێکردووە بۆ ٩٣٧ کەس بەرز بووەتەوە، لەو ژمارەیەش ٣٤٣ کەس منداڵ و ١٩٨ کەسیان ژن بوون.

بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بارانبارینی بەخوڕ و لافاوێکی بەرفراوان، ژیانی 30 ملیۆن کەسی تێکداوە و ژمارەیەکی زۆریش ئاوارە بوونە.

سەرپەیڤ