ئاب 30, 2022 08:36 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی پێکدادانەکانی عێراق

ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتەرز باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیان لە شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژی دووشەممەی عێراقی کردووە بۆ ٢٠ کوژراو و ٣٥٠ بریندار.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، سەرچاوە پزیشکییەکانی عێراق ڕایانگەیاند: لە پێکدادانەکانی ڕۆژی دووشەممەی ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق، ٢٠ کەس کوژراون و ٣٥٠ کەسیش بریندار بوون.

ھەر لەم پەیوەندییەدا په‌یامنێری کەناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ش رایگه‌یاندووە، له‌ ئەنجامی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ڕۆژی ڕابردوی بەغدا دوو سه‌ربازی عێراقی کوژراون.

لە هەمان کاتدا کەناڵی سۆمەریە نیوزی عێراقی وای بڵاوکردووەتەوە، لە جەنگەی شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژی دووشەممە، «ئەحمەد حاتەم ئەسەدی»، بەرپرسی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بریندار بووە.

ئەم کەناڵە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاسایشتی بێ ناوەوە ڕایگەیاندووە: ئەسەدی لەگەڵ یەکێک لە کارمەندە ئەمنییەکانی بریندار بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی قەدەغەکردنی تەقەکردنی دەرکرد.

کازمی هەروەها داوای لە موقتەدا سەدری سەرکردەی رەوتی سەدریش کرد،کە داوا لە لایەنگرانی بکات بیناو باڵەخانەکانی حکومەت چۆڵ کەن.

سەرپەیڤ