تشرینی یه‌که‌م 16, 2022 15:09 Asia/Tehran
  • وتووێژی کازمی و حەکیم سەبارەت بە دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق، دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی راپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی مەوازین نیوز، نوسینگەی «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا جەختی کرد: عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق و «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتە، پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکەیان لێک دایەوەو لێکۆڵینەوەیان لە کەیسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرد.

لەم دیدارەدا حەکیم پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی پەرلەمانی عێراق کرد لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی «محەمەد شیاع سودانی» بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و وتیشی: یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی سیستەمی سیاسی عێراق گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و بەرپرسیارێتییە لە گروپێکەوە بۆ گروپێکی تر.

سه‌رۆکی ڕەوتی حیکمه‌تی نیشتیمانیی عێراق داوای کرد سوود له‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی وه‌زیرانی حکومه‌ته‌کانی ڕابردوو وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌ پێشه‌وه‌ دابنڕێت و هه‌لی کار له‌ عێراقدا بڕه‌خسێنرێت.

سەرپەیڤ