دیداری تاڵەبانی و سودانی ، تەئکید لەسەر هەڵبژاردنی شەفاف و خۆشحاڵبوون لە گۆڕدرانی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی
تشرینی یهکهم 12, 2025 14:58 Asia/Tehran
لەدیداری بافڵ تاڵەبانی و شیاع سودانی ، هەردوو لا تەئکیدیان لەسەر هەڵبژاردنێکی شەفاف و بێ تەزویر کردەوە و پرسە هەڵپەسێردراوە داراییەکانی نێوان هەولێروبەغداش باسیان لێوەکرا.
تاڵەبانی لەو دیدارەدا داوای لەسودانی کرد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خێراتر بنێرێ و کاتەکەی لەگەڵ موچەی کارمەندانی حکومەتی فدڕاڵیی ، یەک بخرێت.
هەروەها هەردوو لا لەبارەی هەڵبژاردنی بەردەم وتووێژیان کرد و تەئکیدیان لەسەر سالمبوونی هەڵبژاردنەکە کردەوە.
بافڵ تاڵەبانی لەبەر بڕیاری گۆڕدرانی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی ، سوپاسی سودانی کرد و گوتی سەرۆک وەزیرانی عێراق کوڕەشەهیدە هەربۆیەشە بایەخ بە بنەماڵەی شەهیدان دەدات و ئەمەش مایەی پێزانینە.