تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 21:46 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی وادەی کۆبوونەوەی متمانەبەخشین بە کابینەی سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق

«محەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سبەینێ پێنجشەممەی وەک وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ لێکدانەوەی کاندیدەکانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەو وڵاتە دیاری کرد.

حەوتەی رابردوو «محەمەد شیاع سودانی» لە پاش دیاری کرانی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی پێ سپێردراو ئەویش داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ھەتا ڕۆژێک بۆ لێکدانەوەی کابینەکەی دیاری بکات.

بەپێی راپۆرتی رۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی بەغداد تودەی، حەلبووسی، دوابەدوای نامەی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، فەرمانی پێکھاتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لە رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ واتە سبەینێ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی بەغدا دەکرد.

حەلبوسی هەروەها فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی دەرکرد بۆ پێشکەشکردنی راپۆرتێک لەسەر بەرنامەی حکومەت و گەیاندنی راپۆرتەکە بە پەرلەمان پێش بەرپاکرانی کۆبوونەوەی متمانەبەخشینەکە.

سەرپەیڤ