تشرینی دووه‌م 09, 2022 06:34 Asia/Tehran
  • عەمار حەکیم: دەبێ فەلەستینییەکان پێکەوە یەکبگرن

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق خوازیاری یەکڕیزیی هەموو لایەنە سیاسییەکانی فەلەستین و وەلانرانی ناکۆکی نێوانیان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی سۆمەریە نیوز، عەمار حەکیم، ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ «ئەحمەد عەقل» باڵوێزی فەلەستین لە بەغدا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و جەختی لە هەڵوێستی پتەوی عێراق لەمەڕ پرسی فەلەستین کردەوە.

لەم دیدارەدا حەکیم هەروەها جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵوێستی خەباتکارانەی گەلی خۆڕاگری فەلەستین و گرنگیی هاوپشتی ئیسلامی و عەرەب بۆ گەییشتن بە مافی دادگەرانەیان کردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا ڕابەری حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکانی فەلەستین کرد کە یەکگرتوو بن و ناکۆکیەکانیان وەلا بنێن و هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ یەکتر ڕابگەیەنن.

حەکیم هەروەها جەختی لە گرنگی و کاریگەریی سەقامگیریی عێراق لەسەر ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە.

سەرپەیڤ