فراوانکردنی هاوکاریی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و عێراق لە بواری وزەدا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەگەڵ دوو وەزیری وزەی عێراق سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وزە لە عێراق ڕاوێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد کازم ئالی سادق»، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ «حەیان عەبدولغەنی» وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە و لە دیدارێکدا هەردوولا سەبارەت بە هاوکاریی نەوت و گاز لە نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانی ئەم هاوکارییە وتووێژی کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
لەم دیدارەدا وێڕای ڕوونکردنەوەی بارستایی و تواناکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە مەڕ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بەکارھێنانی سەرچاوە نەوتییەکان و هەڵقەندن، جەخت لەسەر ئامادەیی کۆمپانیاکانی ئێران بۆ بەشداری کردن لە پڕۆژەکانی پیشەسازیی نەوت و غازی عێراق کرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممەش، باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ «زیاد عەلی فازیل» وەزیری کارەبای عێراق کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە پرسگەلێکی گرنگی هاوبەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات کرد.
وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند، ئەزمونی چالاکیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە بەنزینخانەکانی عێراقدا سەرکەوتوو بووەو هەوڵ دەدەین ئەم هاوکارییە لە بواری پێدانی کارەباش دا فراوانتر بکەین.
وتیشی: ئەزمونی سەرکەوتووی باشمان لە بواری کاروچالاکیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە وێستگەی گازی سەدر و ئەلحەیدەریە هەیە و بەنیازین ئەم ھاوکارییە ھاوبەشە لە بواری کارەباش پەرە پێ بدەین.
لەم دیدارەدا هەردوولا باسیان لە بابەتگەلێک کرد کە گرنگایەتییەکی هاوبەشیان هەیە، بەتایبەت لە ڕووی مافی دراوسێیەتی نێوان هەردووک وڵاتەوە.