کانونی یه‌که‌م 23, 2022 19:37 Asia/Tehran
  • ئەو کتێبەی کە ئێران پێشکەشی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد

کتێبی «میوانی عێراق بە پێنووسی عێراقییەکان» بە ئامادە بوونی باڵوێزو ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق پێشکەشی «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کتێبە دوو بەرگییە لە لایەن «محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزز و «غوڵامڕەزا ئەبازەری» ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە میانەی سەردانێک بۆ نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە پێشکەش بە «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق کرا.

بەرگی یەکەمی کتێبی «میوانی عێراق بە پێنووسی عێراقییەکان» (زیف العراق بەقلەم العراقیه) بە سەرپەرشتی "سید یاسر ئەلحەیدەری" کۆکراوەتەوە و بە دوو هەزار دانە چاپکراوە، ئەم کتێبە داگری چاوپێکەوتن لەگەڵ ١٨ کەس لە بەرپرسانی سیاسی و کەسایەتییە ئایینیەکان، ڕۆشنبیران، پسپۆڕان و شرۆڤەکاران لەنێویاندا "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆکوەزیرانی پێشوو و "هۆمام حەمودی" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقە، کە ھەر ھەموویان باسی شەهید سەردار «حاج قاسم سولەیمانی»و کەسایەتی، قوتابخانەی ھزری و، ژیان و خەباتی ئەم شەهیدە دەکەن

سەرپەیڤ