شوبات 08, 2023 21:50 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری سوریا لە بارەی بوومەلەرزەکەی سووریا پێکەوە قسەیان کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری سوریا بەتەلەفۆن پێکەوە سەبارەت بە بومەلەرزەکەی سوریا و چۆنیەتیی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، بەغدا بڕیاری داوە لەبوارەکانی هاوکاریی مرۆڤی، پزیشکی، بەرگریی شارستانی و خۆراک  هاوکاریی زیاتر رەوانەی سوریا بکات.

لە ئەنجامی وتووێژی تەلەفۆنیی « محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا لەبارەی بومەلەرزەکەی سوریا و چۆنیەتی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی زیاتر، بەغدا بڕیاری دا لەبوارەکانی هاوکاریی مرۆڤی، پزیشکی، بەرگریی شارستانی و خۆراک  هاوکاریی زیاتر رەوانەی سوریا بکات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق وای بڵاوکردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا یە یۆنەی ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی گەلی سوریا کردو هاوکات ئامادەیی عێراقیشی بۆهەر جۆرە هاوکارییەک راگەیاند.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق لە روانگەی ئەرکی مرۆڤی و پەیوەندیی برایانەی نێوان هەردووک نەتەوەکە، ئامادەیە بەپەلە پێداویستیی بەرگری شارستانی، تیمی پزیشکی و هاوکاری مرۆڤی رەوانەی سوریا بکات، ئەوە جگەلەوەی لەبواری سوتەمەنی، خۆراک و دەرمانیش هاوکاری رەوانەی دیمەش دەکات.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئارامی و ئاسایشی سوریا گرنگییەکی زۆری بۆ ناوچەکە هەیە و دەبێتەهۆی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.

وەک لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە، لە بەرامبەردا سەرۆک کۆماری سوریاش سوپاسی گەل و حکومەتی عێراقی کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانییەکانیان، جەختی لەوەش کردەوە کە لە برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق گرینگایەتییەکی حاشاھەڵنەگری ھەیە.

سەرپەیڤ